ئه‌مریكا هۆشداری توند به‌كۆریای باكور ده‌دات
جیم ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، دوێنێ هه‌ینی له‌كۆتایی سه‌ردانه دوورۆژییه‌كه‌یدا بۆكۆریای باشور، له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته وتی" هه‌رهێرشێك بۆ سه‌ر ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان یان هاوپه‌یمانه‌كانمان شكستی پێده‌هێنرێت و هه‌ربه‌كارهێنانێكی چه‌كی ئه‌تۆمیش ڕووبه‌رووی وه‌ڵامێكی توند‌و زیاد له‌پێویستی ئێمه ده‌بێته‌وه".
وته‌كانی ماتیس، له‌كاتێكدایه كۆریای باكور، ئاماده‌كارییده‌كات بۆئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی بالیستی نوێ وه‌ك ته‌حه‌دایه‌كی پێشوه‌خت بۆ ئیداره‌كه‌ی ترامپ.
كۆریای باكور له‌ساڵی رابردوودا زیاتر له 20 تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی ئه‌نجامدا هه‌روه‌ها دوو تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی وه‌كو ته‌حه‌دایه‌ك بۆ بریارو سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان .
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی كۆریای باشور ده‌كات كه‌هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئه‌مریكایه،.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كۆریای باكور به‌رده‌وامه له تاقیكردنه‌وه‌موشه‌كی و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌كردن.
" پێده‌چێت كۆریای باكور راكتۆره‌كانی له دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی یۆنگبۆیۆن، خستبێته‌وه‌كار كه پلاتنیۆم به‌رهه‌مده‌هێنێت و به‌كاردێت له پرۆگرامی چه‌كی ئه‌تۆمیدا" جیم ماتیس وای وت.
خه‌ندان
