به فهرمی له بارهی خولی نایابی كوردستان بڕیارێكی بهپهله درا
ئێوارهی ئهمڕۆ سێشهممه، 31 كانوونی دووهمی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری دا یارییەکانی گەڕی دوازدەی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بەڕێوە نەچن، ئەمەش بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی باشووری کوردستانی گرتووەتەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری دا رۆژی هەینی یاریی نێوان ئارارات و گارە تەواوبکرێت، کە هەفتەی رابردوو بەهۆی خراپی کەشوهەواوە یارییەکە لە خولەکی ٣٥ـهوە تەواو نەکرا.
سەلام حوسێنی سکرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بە کوردستان٢٤ـی راگەیاند، لەبەر ئەوەی یاریی نێوان ئارارات و گارە یارییەکی هەستیار و یەکلاکەرەوەیە بۆ دیاریکردنی ناسنامەی ئەو یانەیەی دادەبەزێتە ریزی یانە پلەیەکەکان و خراپی کەشوهەواوە بڕیارمان دا یارییەکانی ئەم گەڕە بۆ هەفتەیەکی دیکە دوابخەین.
k24 -
