کڵێسەیەکی ئەمریکا بانگی موسوڵمانانی بڵاوکردەوە

کڵێسەیەکی ئەمریکا بانگی موسوڵمانانی بڵاوکردەوە
کڵێسەیەکی مەسیحیان لە شاری "بۆستۆن"ی ویلایەتی "ماساچووسیت"ی ئەمریکا بە مەبەستی دژایەتیکردنی فەرمانەکەی ترەمپ بانگی موسوڵمانانی بڵاوکردەوە.



ئەکاونتی فەیسبووکی کڵێسەی تەسلیسی پیرۆز کە یەکێک لە کڵێسە پیرۆزەکانی شاری بۆستۆنە، وێڕای ئاماژەکردن بە کۆبوونەوەی دژبەرانی فەرمانەکەی ترەمپ، وێنەی ژنێکی بڵاوکردووەتەوە کە ئاڵای ئەمریکای کردووەتە سەرپۆش و ئایەتیکی کێبی پیرۆزی دانەوە کە دەڵێ: "خوا ئاگاداری کۆچبەرانە و پشتی نان پێدان بە بیوەنان دەگرێت، بەڵام ستەمکاران ل ناو دەبات."

رۆژی هەینیی رابردوو، دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە دوو فەرمانی ئیداریی جیاوازدا رایگەیاند حکومەتی نوێی ئەمریکا بۆماوەی سێ مانگ ڤیزەی هاووڵاتنی ٧ وەڵاتی زۆرینە موسوڵمان رادەگرێت و بۆماوەی ١٢٠ رۆژیش ئیزن نادات وڵاتەکەی پەناخوازان وەربگرێت.
payamner -
Top