فەرەنسا ڤیزەی ئێرانییەکان دوو ئەوەندەی خۆی زیاد دەکات

فەرەنسا ڤیزەی ئێرانییەکان دوو ئەوەندەی خۆی زیاد دەکات
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ژان مارک ئەرۆ کە رۆژی سێشەممە گەیشتە ئێران، رایگەیاند: فەرەنسا پێدانی ڤیزە بە ئێرانییەکان دوو ئەوەندەی ئێستا زیا دەکات.



ژان مارک ئەرۆ، رایگەیاند: ئەم بڕیارە لە هاوینی ٢٠١٧ـەوە دەست پێدەکات

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بڵاویکردەوە، لە ئێستادا فەرەنسا ساڵانە ٤١ هەزار ڤیزە دەدات بە ئێرانییەکان و پێدەچیت لە ساڵی داهاتوودا ژمارەی ئەو ئێرانیانەی فەرەنسا ڤیزەیان پێدەدات لە ٨٠ هەزار کەس تێپەڕێت.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کاتێکدایە کە چەند رۆژ لەمەوبەر دۆنالد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا، لە فەرمانێکدا ڤیزی ئێرانییەکان و هاووڵاتیانی شەش وڵاتی دیکەی بۆ ماوەی سێ مانگ راگرت.
payamner -
Top