ئەنەكەسە: بۆ كۆبوونەوەی جنێف پڕۆژەی خۆمان دەبێت
(د. كاوە ئازیزی) رایگەیاند: "سەرۆكی پارتی ھەموو ئەوانەی بەشدارن لە ئەنەكەسە لە ھەولێرن و زنجیرەیەك كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن كە لە دوێنێوە دەستیان پێ كردووە و، كۆبوونەوەكانیش بەردەوام دەبن تاوەكو دەگەنە رێككەوتنێك".
(ئازیزی) گوتیشی، مەبەست لەو كۆبوونەوانەیش ئەوەیە كە، لە سووریا گۆڕانكاریی نوێ دروست دەبن و لە سووریا وەستانی شەڕ و قۆناغێكی ئاشتی دەست پێ دەكات و بڕیاری ئاشتیانەش لە جنێف ٣دەدرێن، لەوانە پێكھێنانی حكوومەتێكی ئینتیقالی كە ھەموو لایەنەكان بەشدار بن، لەوانەیش كورد و نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ، بۆیە لەبەر ئەم گۆڕانكاریانە پێویستە كوردیش یەكڕیز بن و پڕۆژەی خۆیان ھەبێت.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد دهشڵێت، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكاریانە پێویستە كورد ڕۆڵی خۆی ھەبێت و مافەكانی دیاری بكرێن، بۆیە ئەنەكەسە پێویستی بە پڕۆگرامێك ھەیە ھەم بۆ كۆبوونەوەی جنێف و ھەمیش بۆ ئەو گۆڕانكاریانەی دەكرێن، كۆبوونەوەكانیش بەردەوام دەبن تاوەكو پڕۆژەیەك ئامادە دەكەن و لەسەری دەگەنە رێككەوتن، كە ١٢پارت و لایەن لە كۆبوونەوەكاندا بەشداری دەكەن.
بڕیارە كۆنگرەی جنێف سێ لە حەوتی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و، ئەنەكەسەیش بەشداری لەو كۆنگرەیەدا دەكات.
KDP
