لە یەمەن دەیان چەکداری ئەلقاعیدە بە هۆی هێرشی فڕۆکەی ئەمریکا کوژران
دوای چوونە سەر دەستەڵاتی دۆنالد ترەمپ لە ئەمریکا، ئەوە یەکەم هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی ئەم وڵاتە لە دەرەوەیەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بڵاویکردەوە، بە هۆی ئەم هێرشە ١٦ کەسی سڤیلیش گیانیان لەدەست داوە.
پێشتر سەرچاوە خۆجێیەکان گوتبوویان ماڵی سێ کەس لەو سەرۆکهۆزانەی لە پارزیگای "ئەلەبەیزا" پێوەندییان بە ئەلقاعیدەوە هەبووە کراونەتە ئامانج.
payamner -
