هاوڵاتیانی حه‌وت وڵات كه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئوسترالیان ناتوانن سه‌ردانی ئه‌مریكابكه‌ن
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئێس بی ئێس-ی ئوستورالی ئه‌و هاوڵاتییانه خه‌ڵكی عیراق، ئێران، سوریا، لیبیا، سودان، سۆماڵ و یه‌مه‌ن-ن و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئوستورالیایان هه‌یه و له ساڵی 2011 ه‌وه سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌یان كردووه به‌پێی بریاره‌كه‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، چیتر ناتوانن سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن.
وته‌بێژێك به‌ناوی برۆن وین بیشۆپ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستورالیا، له‌لێدوانێكدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، گۆڕانكارییه‌كان له سیاسه‌تی كۆچكردنی ئه‌مریكادا كاریگه‌ریی ده‌خاته سه‌رئه‌و هاوڵاتییه ئوستورالیانه‌ی خاوه‌نی دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ن و خه‌ڵكی ئه‌و حه‌وت وڵاته‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، باڵوێزخانه‌ی ئوستورالیا له واشنتۆن ئێستا له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكیدا بۆ كاریگه‌ریی بڕیاره‌كانی تره‌مپ له‌سه‌ر گه‌شتیارانی ئوستورالی له‌نێوانیشیاندا ئه‌وانه‌ی دوو ڕه‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه.
به‌وته‌ی بیشۆپ تائێستا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و بازرگانی ئوستورالیا هیچ داوایه‌كی له‌لایه‌ن ئه‌و ئوستورالیانه‌ی له ئه‌مریكا گیریان خواردووه و ناتوانن گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجامبده‌ن به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
دوێنێ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی پێدانی ڤیزا به‌هاوڵاتیانی حه‌وت وڵاتی زۆرینه‌ی موسڵمان داویه‌تی پێدانی ڤیزا هه‌ڵپه‌سێردراوه.
دۆناڵد تره‌مپ رۆژی هه‌ینی ڕابردوو بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ راگرتنی كاتی پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران له شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بی ئیسلامییه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران، به‌پاساوی پاراستنی ئه‌مریكییه‌كان له هێرشی تیرۆریستی.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، رێگه به هیچ هاوڵاتییه‌ك له عیراق، سوریا، سودان، لیبیا، یه‌مه‌ن، سۆماڵ، ئێران نادرێت بچنه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ.
ئه‌وبڕیاره‌ی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و له‌چه‌ندین شوێن له‌ئه‌مریكا دژی ئه‌و بڕیاره خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا.
خه‌ندان
