سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆک‌کۆماری تورکیا جەخت لەسەر بەردەوامیی پێوەندییەکانیان دەکەنەوە

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆک‌کۆماری تورکیا جەخت لەسەر بەردەوامیی پێوەندییەکانیان دەکەنەوە
سەرۆک‌وەزیرانی بەریتانیا ترێزا مەی، نیوەڕۆی رۆژی شەممە، گەیشتە تورکیا و لە لایەن رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک‌کۆماری تورکیاوە پێشوازیی لێکرا.



ترێزا مەی و ئەردۆغان، لەم دیدارەدا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی پێوەندییەکانیان لە دوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا کردەوە.

دوو لایەن هەروەها لەباری ئەمنییەوە باسیان لە پێوەندییەکانیان لەبارەی بەڕووبوونەوەی هابەشی گروپە تیرۆریستییەکان کرد و ترێزا مەی رایگەیاند، لای ئەوان گرنگە تورکیا یاسا بپارێزێت و رێز لەمافی مرۆڤ و دیموکراسی بگرێت.

ترێزا مەی دوای گەیشتنی بە پۆستی سەرۆک‌وەزیرانی بەریتانیا ئەوە یەکەمجارە سەردانی تورکیا دەکات.

سەرۆک‌وەزیرانی بەریتانیا دوای هاتنە سەر دەستەڵاتی دۆنالد ترەمپ یەکەم رێبەری جیهان بوو لە ئاستی بەرز کە رۆژێک پێشتر چاوی بە سەرۆک‌کۆماری نوێی ئەمریکا کەوت.
payamner-
Top