له‌سه‌ر راده‌ستكردنه‌وه‌ی هه‌شت سه‌ربازه‌كه، ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێككه‌وتنێك له‌نێوان تورکیا و یۆنان هه‌یه
ئەمڕۆ هەینی مەولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، وتی، داوایان لە یۆنان کردووە ئەو هەشت سەربازە دادگایی بکاتەوە، بەڵام ئێستا ئەو بڕیارەیان داوە، وتیشی، بڕیارەکە سیاسیە و یۆنان میوانداری و پارێزگاری لەو کەسانە دەکات کە لە پشـت هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووبوون.
چاوشئۆغلۆ ئامناژه‌ی به‌وه‌ش دا، لە ئێستادا حکومەتی وڵاتەکەی تاووتوێی ئەوە دەکات چۆن کاردانەوەی هەبێت، تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێکەوتنە ده‌كات کە لەگەڵ یۆنان‌دا لە بارەی کۆچبەرانەوە كردویانه.
وەزارەتی دادی توركیا داوایەکی ئاڕاستەی پـۆلیسی نێودەوڵەتی "ئنتەرپـول" کردووە بۆ دەسـتگیرکردنی ئەو هەشت سەربازەی بۆ یۆنان هەڵاتوون.
payamner -
