ئه‌گه‌ر هه‌موو چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی جیهان به‌یه‌كه‌وه بته‌قنه‌وه چی روو ده‌دات
رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندنت"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، هێزی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه گه‌یشته 50 مێگا تۆن، واته 3800 هێنده‌ی ئه‌و بۆمبه‌ی ئاراسته‌ی "هیرۆشیما" كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه هێزی ته‌نیا بۆمبێك بێت، ده‌بێت كاریگه‌ری ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كڵاوه ئه‌تۆمییه‌كانی جیهان چه‌ند بێت؟
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی 15 هه‌زار بۆمب له‌سه‌ر رووی زه‌وی بكه‌ین، بۆمبهكانیش به‌یه‌كسانی له شوێنه‌كانی زه‌وی دابه‌ش كرابن، ئه‌وا به‌م ته‌قینه‌وه‌یه 232 هه‌زار كیلۆمه‌تر له رووبه‌ری زه‌وی و ژێرخانه‌كه‌ی به ته‌واوی وێران ده‌بێت.
بازنه‌یه‌كی ئاگر دروست ده‌كات، هه‌موو شتێك له به‌شی نیوه‌ی تیره‌ی 79 هه‌زار كیلۆمه‌تر له ناو ده‌بات، له هه‌مان كاتدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ر مرۆڤێك له دووری 5.8 ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت و گهرماییهكهشی تووشی سوتانی پله‌ی سێی ده‌كات.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه:
تیشكه ئایۆنییهكانیش به‌رگه هه‌وای زه‌وی به‌رووبه‌ری 248 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوار گۆشه پیس ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی یه‌كه‌م رزگاریان ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌و تیشكه‌وه تووشی هه‌ندێك نه‌حۆشی ده‌بن.
زستانی ئه‌تۆمی:
ئه‌گه‌ر هه‌ندێك خۆیان له‌و تیشكانه بپارێزن، پێویسته ماوه‌یه‌كی زۆر له تاریكی بمێننه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن گڕكانه‌كان چه‌ندین ماده ده‌رده‌كه‌ن و ئه‌و مادانه تێكه‌ڵ به‌هه‌وا ده‌بن، ده‌بێته هۆی ساردكردنی ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری گڕكانه‌كه چونكه رێگه به‌تیشكی خۆر نادات، بگات، هه‌ر ئه‌م كاره زستانی ئه‌تۆمی ده‌یكات، بۆ سه‌دان ساڵ گۆی زه‌وی سارد ده‌بێت.
ته‌مومژ و تۆزی كاربۆنی ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كان رووبه‌رووی تیشكی خۆر ده‌بنه‌وه، رێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی بگاته سه‌ر رووی زه‌وی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پێچانه‌وه‌ی جیهان به تاریكی، هه‌موو هه‌لێك بۆ گه‌شه‌كردنی رووه‌ك له‌ناو ده‌بات، له كۆتاییدا سیسته‌می ژینگه‌یی به‌ته‌واوی دا دهتهپێنێت.
payamner -
