ئۆباما لە ئاخرین ساتەکانی دەستەڵاتیدا٢٢١ملیۆن دۆلاری بۆ فەلەستین ناردووە

ئۆباما لە ئاخرین ساتەکانی دەستەڵاتیدا٢٢١ملیۆن دۆلاری بۆ فەلەستین ناردووە
بەرپرسانی فەرمیی ئەمریکا رایانگەیاند: باراک ئۆباما سەرۆک‌کۆماری پێشووی ئەمریکا لە ئاخرین ساتەکانی دەستەڵاتی سیاسیدا وەک سەرۆکی ئەمریکا ٢٢١ملیۆن دۆلاری بۆ دەستەڵاتی فەلەستین ناردووە.



ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس بڵاوی‌کردەوە، یەکێک لە کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و چەند جێگرێک رایانگەیاند، کابینەی ئۆباما رۆژی هەینی ٢١ی جانیڤەری بە فەرمی ئەم هەواڵەی بە کۆنگرێس راگەیاندووە.

دۆنالد ترامپیش هەر ئەم رۆژە وەک چلوپێنجەمین سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد.

جۆن کێری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکاش ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بەر لە جێهێشتنی نووسینگەکەی ئەم هەواڵەی بە یاسادانەرانی کۆنگرێس راگەیاندووە.

کۆنگرێسی ئەمریکا ساڵانی ٢٠١٥و ٢٠١٦، پێدانی ئەم بڕەپارەیەی بۆ فەلەستینییەکان پەسند کردبوو، بەڵام دوای ئەوەی دەستەڵاتی فەلەستین داوای بەفەرمی ناسنی لە وڵاتانی درەوە کرد لە سەر تاخوازی دوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە داهێڵراوی مابوویەوە.
payamner -
Top