نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا
نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا بۆ ئەمڕۆ چوارشه‌ممه به‌م شێوه‌یه‌یه:
یه‌ك بەرمیل نەوتی برێنت بە 55 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هه‌روه‌ها یه‌ك بەرمیل نەوتى خاوى ئەمەریکیش به 53 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ڕۆژی شەممە 10ی کانونی یەکەمى 2016 وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێش ڕێککەوتنەکەش ڕۆژانە 33 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا، لە دوای ڕێککەوتنەکە، ملیۆنێک و 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستى بەرهەمهێنانى ڕۆژانە کەمدەکرێتەوە.
bas news -
