کۆنگرێس نوێنەری ئەمریکای لە نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری کرد
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ئەسۆشییەیتێدپرێس) لە پرۆسەی دەنگدانی کۆنگرێسدا کە دوێنێ سێشەممە 2017 -1- 24 بەڕێوە چووە، 96 سەناتۆر دەنگی ئەرێنی و لە بەرانبەردا چوار سەناتۆر دەنگی نایان بە نیکی هێلی داوە.
نیکی هەیلی، پێشترە قایمقامی هەرێمی کارۆلینای باشوور و بە ڕەچەڵک هیندییە و لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا یەکێک لە ڕەخنەگرانی ترەمپ بووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە "بیرنی سێندێرز، سەناتۆری سەربەخۆ، هاوڕێ لەگەڵ سێ سەناتۆری دیموکرات دژی هەڵبژاردنی نیکی هەیلی بووەن.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە کۆماریخوازەکان لە کۆنگریسی ئەمریکا دیموکراتەکان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە دەبنە بەربەست لەبەردەم پەسەندکردنی کابینەی حکوومەتی ترەمپدا.
کۆماریخوزەکان دەڵێن، نیکی هەیلی، سەرەڕای ئەوەی کە لەلایەن زۆرینەی دیموکراتەکانەوە پەسەند کراوە، بەڵام زۆری خایاندووە هەتا بە یەکجاری متمانەی پێ بەخشراوە.
باسنيوز
