به فه‌رمی بایرن میونشن سزا درا
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا یانه‌ی بایرن میونشن، به‌بڕی پازده هه‌زار یۆرۆ به پێبژاردن سزا بدات، به‌هۆی به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كان له‌لایه‌ن هانده‌رانی ئةو يانةيةوه له دوو یاریی ساڵی رابردووی بۆندزلیگا.
هانده‌رانی یانه‌ی بایرن میونشن له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر فرانكفۆرت له تشرینی یه‌كه‌م و دارمشتات له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو یارییه ئاگرینیهكانیان به‌كارهێنا و دواجار فێدراسیۆنی ئه‌ڵمانی ئه‌و یانه‌یه‌ی سزادا، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه یانه باڤارییه‌كه بڕیاریدا سزاكه قبوڵ بكات و تانه‌ی لێ نه‌دات.
k24 -
