رۆنالدینیۆ سێ گرێبەست رەتدەکاتەوە

رۆنالدینیۆ سێ گرێبەست رەتدەکاتەوە
رۆنالدینیۆ یاریزانی پێشووتری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەبەر یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی سێ یانەی دیکە رەتدەکاتەوە..

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی , بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە رۆنالدینیۆ بکەنە باڵیۆزی جیھانی یانەکە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی یانەکە بکات لەھەندێک بۆنەی وەرزشی ..

لەھەواڵەکە ھاتووە , ئەمڕۆ رۆنالدینیۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە مۆردەکات و لەمەودوا رۆڵ دەگیرێت لە نێو یانەی بەرشەلۆنە ..

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , رۆنالدینیۆ گرێبەستی سێ یانەی دیکەی رەتکردبووە کە بریتی بوون لە یانەیەکی بەرازیلی و ئۆرگوایی و چینی بۆ ئەوەی ببێتە باڵیۆزیان لەبەرامبەردا گرێبەستی یانەی بەرشەلۆنەی ھەڵبژارد..

رۆنالدینیۆ یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکانی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر دەمی فرانک ریکارد و ئاستێکی نموونەیی پێشکەش دەکرد بەڵام دواتر بەھۆی دابەزینی ئاستی یانەی بەرشەلۆنەی جێھێشت ..
PAYAMNER -
Top