بەرپرسێکی ئەفغانستان: ئێران و پاکستان یارمەتیی تالیبانیان داوە
حمایەتوڵڵا حەیات، رۆژی یەکشمەمە، بە رادیۆ ئازادیی ئەفغانستانی راگەیاند: لەم دوایانەدا دەستتێوەردانی ئێرانییەکان لە کاروباری نێوخۆی ئەفغانستان پەرەی سەندووە.
حمایەتوڵڵا گوتی: رێکخراوی هەواڵگریی ئەفغانستانیش ئەم دیدارانەی پشتڕاست کردووەتەوە و فەرمانی لێکۆڵینەوەی زیاتری دەرکردووە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئەفغانستان، چەکدارانی تالیبان لە ناوەندی ویلایەتی هیلمەند بە چەکی ئێرانی هێرشیان کردووەتە سەر سەربازگەیەکی ئەفغانستان.
payamner -
