ورمێ بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

 ورمێ بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد و هاووڵاتییەکی تورک لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2017 -1- 23 سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی بۆکانی بەناوی عوسمان قۆیتاسی، لە گرتووخانەی (دەریا)ی شاری ورمێ لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە جێ جێبەبەجێ کرا.

بەپێی هەمان سەرچاو ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی "قەتڵی ئەنقەست" لەلایەن دادگای حکوومەتەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

هاوکات سزای سێدارەی هاووڵاییەکی ئازەری زمانی خەڵکی (میاندواو)یش هەر لەو گرتووخانەیە بەڕێوە چووە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە ئازەرییە "حامد حەمدوڵڵاهی" ڕاگەیەندراوە کە بە تۆمەتی "قەتڵی ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد و 1 هاووڵاتیی ئازەری لە گرتووخانەی ناوەندیی ورـی جێبەجێ کراوە.















باسنيوز
Top