دوبەی.. یەکەم سەنتەری ڤیزای رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێتەوە

 دوبەی.. یەکەم سەنتەری ڤیزای رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێتەوە
لە شاری دوبەی لە ئیمارات، یەکەم سەنتەری ڤیزای رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێتەوە.

رۆژی یەکشەممە 22/1/2017، دوای رێککەوتنی کونسوڵخانەی گشتیی رووسیا لە دوبەی لەگەڵ کۆمپانیای گڵۆباڵ، ”سەنتەری ڤیزای رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست“ کرایەوە.

گۆچا بواچیدزی، کونسوڵی گشتیی رووسیا لە دوبەی لە ئاهەنگی کردنەوەی سەنتەرەکە رایگەیاندووە، کردنەوەی ئەو سەنتەرە، کە ”یەکەم سەنتەری پێدانی ڤیزای رووسیایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست“، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی رووسیایە بۆ راکێشانی سەرنجی گەشتیاران.













باسنيوز
Top