سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناتنياهو: لەگەڵ ئەمریکا رووبەڕووی ”هەڕەشەکانی رژێمی ئێران“ دەبنەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناتنياهو: لەگەڵ ئەمریکا رووبەڕووی ”هەڕەشەکانی رژێمی ئێران“ دەبنەوە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێک بۆ گەلی ئێران دەنێرێت و چۆنێتیی رووبەڕوو بوونەوەی رژێمی ئێران تاوتوێ دەکات.



لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، کە لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا گفتوگۆ لەبارەی چۆنێتیی رووبەڕوو بوونەوەی ”هەڕەشەکانی رژێمی ئێران“ دەکات.



لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا، کە بە ئینگلیزی قسەی دەکرد و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی، بنیامین نەتانیاهو گەلی ئێران لە رژێمەکەی جیادەکاتەوە و دەڵێ، ”ئێمە دۆستی ئێوەین، دوژمنتان نین“.



سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەروەها رایگەیاندووە، کە گەلی ئێران ”خاوەن مێژوویەکی پڕشەنگدارە، کولتوورێکی دەوڵەمەندتان هەیە، بەڵام بەداخەوە لەلایەن رژێمی خۆسەپێن ئێوە دەستبەسەر کراون“.



هەردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیل یەکتر بە دوژمنی سەرسەخت و ژمارە یەکی خۆیان دادەنێن.




باسنيوز
Top