دوای سێ رۆژ له‌ژێر داروپه‌ردووی هۆتێلێكی ڕووخاوی ئیتالیا چواركه‌س ڕزگاركران
به‌پێی ده‌نگی ئه‌مریكا، دوای چه‌ندین كاتژمێر له پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندن له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی ئیتالیاوه ئه‌مڕۆشه‌ممه، توانراوه دوو ژن و دوو پیاو به زیندویی له ژێر دارووبه‌ردووی هۆتێله‌كه ڕزگاربكرێن.
هه‌روه‌ها دوێنێ هه‌ینی، دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندن له‌ژێر ده‌یان ته‌ن له به‌فر و داروپه‌ردووی هۆتێله ڕووخاوه‌كه‌دا، چوار منداڵ و دووكچ ڕزگاركران.
هۆتێله‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی شاخاوی گه‌شتیاری به‌به‌فر داپۆشراوی ئیتالیاوه و دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو زنجیره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه ئیتالیای هه‌ژاند، شه‌وی پێنجشه‌ممه به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه هۆتێله‌كه ڕووخا.
نزیكه‌ی 30 كه‌س له‌ناو هۆتێله‌كه‌دا بوون كه چوارله‌وانه منداڵبوون و تا ئێستا چاره‌نوسوی 15كه‌س نادیاره و نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
