هێرشبه‌ری سه‌ر یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ: ئه‌گه‌ر بۆمبكرێت هێرشه‌كه دووباره‌ده‌كه‌مه‌وه
دره‌نگانی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، عه‌بدولقادر ماشاریپوڤ، ده‌ستگیركرا كه یه‌كی ئه‌م مانگه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هێرشیكرده سه‌ریانه‌ی شه‌وانه‌ی ره‌ینا له‌ئه‌سته‌نبوڵ و 39 كه‌سی كوشت و 69 ی تری برینداركرد.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له لایه‌ن ده‌زگای دژه تیرۆری توركیاوه، عه‌بدولقادر ماشاریپوڤ، وتویه‌تی، په‌شیمان نیه له‌وه‌ی كردوویه‌تی "ئه‌گه‌ر بتوانم جارێكی تر ئه‌و هێرشه ئه‌نجام ده‌ده‌م".
هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه، له رێگای "ته‌له‌گرام"ه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كی داعش به‌ناوی خوجه ئاكا، له ره‌قه‌وه فه‌رمانی هێرشه‌كه پێكردووه.
"ئه‌وانه كافربوون بۆیه هێرشم كرده سه‌ریان" عه‌بدولقادر ماشاریپوڤ له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا وای وتووه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هێرشه‌كه‌ی به كوشتنی پۆلیسی پاسه‌وانی یانه شه‌وانه‌كه ده‌ستپێكردووه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌كوشتایه نه‌یده‌توانی بچێته ناو یانه‌كه‌وه.
ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه دانیبه‌وه‌داناوه كه له مانگی كانونی دووه‌م-ی 2016 له رێگای قاچاخه‌وه له ئێرانه‌وه چووه‌ته توركیا و له‌شاری قونیا نیشته‌جێبووه‌و له‌و ماوه‌دا به‌به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ره‌قه‌هه‌بووه.
به‌وته‌ی ماشاریپوڤ، دوای هێرشه‌كه په‌یوه‌ندی به ره‌قه‌وه كردووه‌و ئه‌میره‌كه‌ی داعش به‌ناوی "خوجه ئاكا" پێی وتووه ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ چاوه‌رێبكات تا شانه‌ی قونیا به هانایه‌وه ده‌چن.
دواتر چه‌كدارێكی عێراقی داعش، به‌ناوی عه‌لی محه‌مه‌د جه‌میل، هاوكاری ماشاریپوڤ ی كردووه‌و له ماڵی ئه‌و چه‌كداره ماوه‌ته‌وه، كه دواتر هه‌ردووكیان له‌و ماڵه‌دا پێكه‌وه ده‌ستگیركران.
ماشاریپوڤ پێشترئاشكرایكردبوو، ئه‌وشه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه چووه‌ته مه‌یدانی ته‌قسیم و دیمه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه ناردووه بۆ ڕه‌قه،"به‌ڵام كه شه‌و چوومه ته‌قسیم ڕێنمایی توندی ئه‌منی هه‌بوو و ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كه ئه‌سته‌مبوو جارێكی تر په‌یوه‌ندیم كرده‌وه به‌و كه‌سه‌ی كه فه‌رمانی پێدام قه‌ناعه‌تم پێكرد كه له‌ته‌قسیم ئه‌سته‌مه‌و ده‌بێ به دوایی ئامانجێكی تر بگه‌ڕێم".
ئاماژه‌یبه‌وه‌كردبوو، ئه‌و شه‌وی سه‌ری ساڵ كاتژمێر 10:00 به ته‌كسی چووه‌ته كه‌ناری ئه‌سته‌نبۆل و یانه‌ی شه‌وانه‌ی "ره‌ینا"ی به گونجاو زانیوه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبكاته‌سه‌ری.
رونیكردبووه‌وه"ڕێنمایی ئه‌منی زۆرنه‌بوو ئه‌و كه‌سه‌م ئاگاداركرده‌وه له ره‌قه، ئه‌ویش رازیبووه كه هێرشه‌كه‌ن بۆسه‌ر ئه‌و شوێنه‌بكه‌م، و دواتر منیش به ته‌كسی چوومه ناوچه‌ی زه‌یتون بورنو و له‌و ماڵه‌ی كه لێ نیشتجێبووم چه‌كه‌كه‌م وه‌گرت و چوومه ره‌ینا و هێرشه‌كه ئه‌نجاممدا".
سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڤاسیب شاهین والی ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، نازناوی هێرشبه‌ره‌كه، ئه‌بومحه‌مه‌د خوراسانی-یه و ئه‌ندامی ڕێكخراوی داعشه و له دایكبووی ته‌مه‌نی 34 ساڵه خه‌ڵكی وڵاتی ئۆزبه‌كسانه و له ئه‌فغانستان مه‌شق و ڕاهێنانی تایبه‌تی پێكراوه، چوار زمانیش ده‌زانێت.
به‌وته‌ی شاهین له‌ماڵی ماشاریپۆڤ، بڕی 197 هه‌زار دۆلار و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان كه فڕۆكه‌ی چاودێریه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سیم‌كارت ده‌ستیبه‌سه‌رگیراوه.
به‌بڕوای والی ئه‌سته‌مبوڵ، پێده‌چێت ئه‌و هێرشبه‌ره، له ساڵی 2016 چوبێته توركیا وڕونیكرده‌وه هێرشبه‌ره‌كه سه‌ره‌تای هاتنی بۆ شاری ئه‌سته‌نبۆل له ناوچه‌ی باشاقشه‌هیر، خانووی به كرێگرتووه‌و دواتریش یه‌ك دوو ماڵی تری گۆڕیوه و خۆی حه‌شارداوه و ڕۆژی ڕووداوه‌كه چووه ناوچه‌ی زه‌یتونبورنو له‌ئسته‌بنوڵ.
"له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆریسته كوڕێكی عێراقی هه‌بووه كه پێش سێ ڕۆژ هاتووه بۆ ئه‌و ماڵه و پێده‌چێت ئه‌ندامی داعش بێت هه‌روه‌ها سێ ژنی تر ده‌ستگیركراون و شه‌وی هێرشه‌كه كه‌سێك هاوكاری ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی كردووه و لێپرسینه‌وه له‌وباره‌وه به‌رده‌وامه". ڤاسیب شاهین وای وتبوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یبه‌وه‌شكردبوو، ماشاریپۆڤ، په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ داعش له سوریا هه‌بووه و له‌پاكستان و ئه‌فغانستان دووساڵ مه‌شق و راهێنانی بینیوه.
به پێی كه‌ناڵی trt ی توركیا، دوای ڕووداوه‌كه هه‌واڵگری توركیا زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی كردووه تا هه‌وسه‌ری هێرشه‌به‌ره‌كه‌ی ده‌ستیگركردووه.
دواتر هه‌واڵگری توركیا و پۆلیس زانیویانه هێرشبه‌ره‌كه له شوقه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی ئیسینیۆرت-ی ئه‌سته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ كوڕه ته‌مه‌ن چوارساڵه‌كه‌یدا پێكه‌وه‌ده‌ژین.
ئاسایشی توركیا، دره‌نگانی شه‌وی دوشه‌ممه‌ی ڕابردوو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به دیاریكراوی شوێنی هێرشبه‌ره‌كه‌ی پێوتراوه‌و، دوای ئه‌و په‌یوه‌ندیه هه‌ڵویانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌و ده‌ستگیرییان كردووه.
یه‌كی ئه‌م مانگه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه هێرشی كرده سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی ره‌ینا 39 كه‌سی كوشت و 69 ی دیكه‌ش برینداربوون.
دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیاوه بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی سه‌ر یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه ناوی "ئه‌بو محه‌مه‌د خوراسانی"یه و به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ئۆزباكستانه و ئه‌ندامی داعش بووه.
سوله‌یمان سویلو وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه 39 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 15 یان بیانین و ناسنامه‌ی 21 كه‌س هێشتا دیار نییه‌و ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووه‌ته 69 كه‌س كه برینی چواریان سه‌خته.
رێكخراوی داعش دواتر ئه‌نجامدانی رووداوه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و بڵاویكرده‌وه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن "سه‌ربازێكی خیلافه‌ت"ه‌وه ئه‌نجامدراوه.
XENDAN -
