بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەكامپێكی ئاوارەكانی سوریا لە نزیك ئوردون، لانیكەم چوار كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بە سەختی برینداربوون.
به‌پێی ڕوانگه‌ی سوری بۆمافی مرۆڤ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له‌شه‌وی ڕابردووه‌وه ده‌ستیان به‌هێرشێكی فراوان كردووه، بۆسه‌ر گوندی سوێدیه‌ی گه‌وره، كه یه‌ك كیلۆموتر و 500 مه‌تر له به‌نداوی فوراته‌وه دووره له قه‌زای ته‌بقه-ی سه‌ر به پارێزگای ڕه‌قه.
ڕوانگه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له ناوچه‌كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ده‌بیسترێت و شه‌ڕی توند له‌نێوان شه‌ڕڤانان به پشتیوانی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ك و تیرۆریستانی داعش له گوندی سوێدیه‌ی گه‌وره به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له هێرشه‌كه‌دا ڕووبه‌رێكی گه‌وره له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه كونتڕۆڵكراوهتهوهو له ده‌ورووبه‌ری گونده‌كه‌ش له پێشڕه‌ویدان، هه‌روه‌ها فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سوڕێنه‌وه‌و مۆڵگه‌كانی داعش به چڕی بۆردومانده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له تویته‌ری فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، شه‌ڕڤانان ڕووبه‌رێكی فراوانیان له گوندی سوێدیه له ده‌ستی داعش ڕزگاركردووهو ئه‌وگونده مۆڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تیرۆریستانی داعشه له‌و ناوچه‌یه.
به‌نداوی فورات یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین به‌نداوه‌كانی سوریا نزیك له‌شاری ته‌بقه‌ی سه‌ربه ره‌قه‌یه و سه‌رچاوه‌ی ئاو‌و كاره‌بای هه‌ردوو پارێزگای حه‌له‌ب ره‌قه‌و ده‌ورووبه‌ریه‌تی.
لینكی ڤيدیۆی پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانان له گوندی سوێدیه‌ی گه‌وره.
XENDAN -
