ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە كامپێكی ئاوارەكانی سوریا تەقیيەوە
بەپێی هەواڵێكی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، تەقینەوەكە كامپی (روكبان)ی ئاوارە سورییەكانی كردۆتە ئامانج، كە دەكەوێتە بیابانی نێوان سنوری سوریا و ئوردونەوە.
هەروەها ڕونیشیكردووەتەوە، ژمارەیەك لە چەكدارانی عەشایەریی لەناو كامپەكەدابوون، لانیكەم چوار كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بە سەختی برینداربوون، بەهۆی سەختی برینی هەندێك لە بریندارەكانەوە، پێشبینی دەكرێت ژمارەی قوربانییەكان بەرزتر ببێتەوە.
بەپێی رۆیتەرز پێشبینی دەكرێت، زیاتر لە 75 هەزار كەس لەو كامپەدا بژین، ئەوەش بەهۆی ئاوارەبونیان لەدوای هەڵگیرسانی شەڕ لەوڵاتی سوریا لەساڵی 2011 ەوە.
بەهۆی شەڕی سوریاوە تاوەكو ئێستا بەدەیان هەزار كەس لەو وڵاتە كوژراو و برینداربوون و زیانێكی ماڵی زۆریش بەر ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە كەوتووە.
XENDAN -
