ترەمپ وڵاتەکەی لە هەڕەشەی مووشەکیی ئێران و کۆریای باکوور دەپارێزێت

 ترەمپ وڵاتەکەی لە هەڕەشەی مووشەکیی ئێران و کۆریای باکوور دەپارێزێت
حکوومەتی دۆنالد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا وڵاتەکەی لە هەڕەشەی مووشەکیی ئێران و کۆریای باکوور دەپارێزێت.

کۆشکی سپی بەڵگەنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە "ئەمریکا لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئێران و کۆریای باکووردا بەتەمایە "پەرە بە سیستەمی بەرگریی مووشەکیی" خۆی بدات".

دوێنێ ٢٠ی ژانیڤەری 2017ی زاینیی، تەنیا چەند کاتژمێر پاش دەستاودەستکردنی پۆستی سەrکۆماری لە ئۆباماوە بۆ ترeمپ و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ، لە بەڵگەنەمەیەکدا کە لەسەر ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاو کراوەتەوە، دەوڵەتی نوێی ئەمریکا لەبەرانبەر هەڕەشەکانی ئێران و کۆریای باکووردا، پێداگرە لەسەر ئەوەی "پەرە بە سیستەمی بەرگریی مووشەکی"ی خۆی بدات. لەو بەڵگەنامەیەدا بە ڕوونی و ڕاشکاوانە هاتووە کە: " ئێمە بە مەبەستی پاراستنی "ئەمریکا" لە هێرشە مووشەکییەکانیوڵاتانێکی وەکوو ئێران و کۆریای باکوور، باشترین سیستەمی بەرگریی مووشەکیی درووست دەکەین".

لەو بەڵگەنامەیەدا کۆمەڵێک پرسی دیکەش خراونەتە بەرباس کە لەوانە دەکرێت ئاماژە بە، "بەهێزکردنی هێزی سەربازیی ئەمریکا و سیستەمی پاراستنی نهێنییەکانی ئەو وڵاتە لە بەرانبەر هێرشی سایبێریدا، و بەرگریکردن لە تەناهی ئەو وڵاتە بکەین.

لە بەڵگەنامەیەکی دیکەشدا کە لەژێر ناوی" یەکەمین بەرنامەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا" بڵاو کراوەتەوە؛ سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی کابینەی ترەمپ، جەخت لەسەر چڕبوونەوە لەسەر بەرژەوەندییەکان و تەناهیی نەتەوەیی ئەمریکا کراوەتەوە."

ئەم بەڵگەنامەیە سەرەکیترین کاری دەوڵەتی ترەمپی بە "تێکشکاندنی داعش و دیکەی گرووپە تێرۆریستییە ئیسلامی و توندئاژۆکان" و بنبڕکردنی سەرچاوەداراییەکانیان و...هتد، باس کردووە.

















باسنيوز
Top