تره‌مپ یه‌كه‌م بڕیاری ئۆبامای هه‌ڵوه‌شانده‌وه
تره‌مپ دوێنێ 20ی كانوونی دووه‌م وه‌كو 45همین سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پارتی كۆمارییه‌كان، مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی باراك ئۆباما و جۆرج ده‌بلیو بوش و بیڵ كڵنتۆن، سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری ئه‌مریكا له‌كۆشكی سپی ده‌ستبه‌كاربوو.
بڕیاری چاودێری ته‌ندروستی باراك ئۆباما یه‌كێكه له‌یاسا "گرنگه‌كان"ی ئه‌و سه‌رۆكه‌ی پێشوو و به‌پێی ئه‌و بڕیاره ده‌یان ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مریكی سوودمه‌ند بوون له بیمه‌ی ته‌ندروستی و چاودێری ته‌ندروستی.
به‌پێی رۆیته‌رز، دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی، تره‌مپ له نوسینگه‌ی خۆی له كۆشكی سپی بریاری چاودێری ته‌ندروستی هه‌رزان-ی واژكردووه كه به‌پێی بڕیاره‌كه هانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكومییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌درێت كه و جێبه‌جێكردنی هه‌ر بڕیارێك ڕابوه‌ستێنن كه قورسایی دارایی ده‌خاته سه‌ر ویلایه‌ت و كۆمپانیا و تاكه‌كانی ئه‌مریكا.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ، پێده‌چێت سزای هه‌موو كه‌سانه بدرێت كه ناتوانن بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ خۆیان دابینبكه‌ن كه یاسای ئه‌مریكی داوایكردووه زۆربه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌مریكی پێویسته دڵنیایی ته‌ندروستییان هه‌بێت.
هه‌روها له بڕیاره‌كه‌دا ئه‌وه‌هاتووه، ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستكراوه‌یی زیاتریان پێدراوه بۆجێبه‌جێكردنی پرۆگرامه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و په‌ره‌پێدانی بازاڕێكی ئازادی كراوه له‌نێوان ویلایه‌ته‌كاندا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و دڵنیایی ته‌ندروستی.
به‌پێی بڕیاری چاو‌دێر ته‌ندرووستی باراك ئۆباما، هه‌ندێك كه‌س به‌خشرابوون له‌وه‌ی كه بیمه‌ی ته‌ندروستییان هه‌بێت و به‌بێبه‌رامبه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییان پێشكه‌شكرابوو، چاوڕواندهكرێت بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ئهوبهخشینه ڕابگرێت.
خه‌ندان
