ترامپ یه‌كه‌م بڕیاری خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركرد

ترامپ یه‌كه‌م بڕیاری خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركرد
گوته‌بێژێك به‌ناوی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دوای سوێندخواردنی ترامپ وه‌ك سه‌رۆكی نوێ، سه‌ردانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكای كرد و ناوی پاڵێوراوه‌كانی بۆ پۆسته‌كانی وه‌زاره‌ت ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران كردووه‌.

شۆن سپێنسه‌ر، گوته‌بێژی فه‌رمی ترامپ رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی ترامپ دوای سوێندخواردنی واژووی له‌سه‌ر كرد، رێگه‌پێدانی تایبه‌ت بوو به‌ جێیمس ماتیس، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار بێت، به‌و پێیه‌ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ به‌و جه‌نه‌راڵانه‌ نادات ببنه‌ وه‌زیری به‌رگری، كه‌ كه‌متر له‌ 7 ساڵه‌ خانه‌نشین بوونه‌.

ترامپ له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و ئینجله‌ سوێندی یاسایی خوارد، كه‌ ئه‌براهام لینكۆڵین، 16ه‌هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاسایی له‌سه‌ر خواردبوو و له وتاره‌كه‌شیدا دووپاتی له‌ به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرده‌وه‌ و له‌ یه‌كه‌م وتاریدا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، كار له‌سه‌ر هاوكاریكردنی چینی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌هێزتر ده‌كاته‌وه‌ و سنووره‌كانیش به‌هێزترده‌كات.
k24-
Top