زه‌یدانى نیل ناوى خرایه لیستى تیرۆره‌وه
ئه‌ستێره‌ى تۆپی پێی میسڕى، هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستیركردنى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ره به هۆى ئه‌وه‌ى به‌گومانى په‌یوه‌ندیكردنى به گرووپی ئیخوان موسلێمینه‌وه، ناوى خرایه لیستى "تیرۆر"ـه‌وه.
ئه‌مه كورته‌ى ڕاپۆرتێك بوو كه "ڕادیۆى نێوده‌وڵه‌تى فه‌ڕه‌نسا" له‌سه‌ر محه‌مه‌د ئه‌بو تریكه بڵاوی كرده‌وه، كه به "زه‌یدانى نیل" وه‌سفی كرد، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ "زه‌ینه‌دین زه‌یدان" ئه‌ستێره‌ى پێشووى تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا و ڕاهێنه‌رى ئێستاى یانه‌ى ڕیال مه‌دریدی ئیسپانیا.
ڕادیۆكه له‌سه‌ر زارى په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه بڵاوی كرده‌وه، بڕیارى تۆمه‌تباركردنى "ئه‌بو تریكه" و دانانى ناوى له لیستى "تیرۆر" یان پشتیوانانى ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، شه‌پۆلێك ناڕه‌زایه‌تی له‌نێو هانده‌رانى یاریزانه‌كه، درووست كردووه، به‌تایبه‌ت كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌شدارى هه‌ڵبژارده‌ى میسڕ له پاڵه‌وانێتى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌فریقیا به‌رامبه‌ر گاپۆن، هات.
ڕادیۆكه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه محه‌مه‌د ئه‌بو تریكه به زه‌یدانى نیل وه‌سف ده‌كرێت و تائێستا چوار جار وه‌كو باشترین یارزان له كیشوه‌ره ئه‌سمه‌ركه، دیاری كراوه، دووجاریش پاڵه‌وانێى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌فریقیای له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا به‌ده‌ستهێناوه پێنجاریش له خولى پاڵه‌وانانى ئه‌فریقیا.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری ڕادیۆكه، گوتى :" به‌ڵام ئه‌بو تریكه، هانده‌رانى خۆى بێهیوا كرد، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى پشتیوانى خۆى بۆ محه‌مه‌د مورسى، كاندیدی ئیخوان موسلمین له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى 2012، ده‌ربڕی".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، كه نه‌هامه‌تییه‌كان له دواى له‌سه‌ركارلابردنى مورسى له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات له 2013ـه‌وه بۆ "ئه‌بو تریكه" درووست بوو، به‌تایبه‌ت دواى ده‌ركردنى ئه‌و یاسایه‌ی كه "ئیخوان موسلمین" به ڕێكخراوێكى تیرۆریستى، دانرا.
دواتر له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى قاهیره‌وه، محه‌مه‌د ئه‌بو تریكه، كه ئێستا له وڵاتى قه‌ته‌ره، ناوى خرایه لیستى تیرۆره‌وه و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى، ده‌ستگیر ده‌كرێت.
bas news-
