نووسه‌رى به‌ناوبانگى ئه‌مریكی "وڵیام پلاتى" كۆچی دوایی كرد
نووسه‌رى ئه‌مریكی "وڵیام پیته‌ر پلاتی" كه له‌بنه‌ڕه‌تدا لونانییه و نووسه‌رى ڕۆمانى " وه‌ده‌رنه‌رى ڕۆحه شه‌ڕانگیزه‌كان"ى خه‌یاڵییه، له‌ته‌مه‌نى 89 ساڵیدا و دواى ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه، كۆچى دوایی كرد.
ڕۆمانى " وه‌ده‌رنه‌رى ڕۆحه شه‌ڕانگیزه‌كان" كه ڕۆمانێكى خه‌یاڵییه و 13 ملیۆن كتابی لێفرۆشرا، له نووسینی نووسه‌ره ئه‌مریكییه‌كه‌یه و له ساڵى 1971 به‌شێك له ڕۆمانه‌كه كرا به فیلم و خه‌ڵاتى ئۆسكارى له‌سه‌ر وه‌رگیرا.
دوێنێ هه‌ینی 13ى1ى2017 ، ده‌رهێنه‌رى ئه‌و فیلمه‌ى ڕۆمانى نووسه‌ره‌كه‌ى ده‌رهێنا، ڕایگه‌یاند :" وڵیام، هاوڕێی نزیكم بوو، ڕۆژى پێنجشه‌مه به‌هۆى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى خوێنه‌وه كۆچى دوایی كرد".
لاى خۆیه‌وه، جۆلى ئه‌لیسا، هاوسه‌رى نووسه‌ره كۆچكردووه‌كه، به ڕۆژنامه‌ى "واشنتۆن پۆست"ـى ئه‌مریكی ڕاگه‌یاند :" هاوسه‌ره‌كه‌م ماوه‌یه‌كی زۆره تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى خوێن بووه و به‌و هۆیه‌وه كۆچى دوایی كرد".
وڵیام پلاتی، له كانوونى دووه‌مى 1928 له نیویۆرك له‌دایك بووه، به‌هۆى ڕۆمانه‌كه‌یه‌وه ناوبانگییه‌كى زۆرى په‌یدا كرد، له ڕۆمانه‌كه‌ى باس له كچێكى 12 ساڵان ده‌كات، كه ڕوحه دوژمنكاره‌كان چوونه‌ته گیانییه‌وه و دوو پیاوى ئاینی هه‌وڵى ده‌ركردنى ئه‌و ڕۆحانه ده‌ده‌ن.
bas news-
