فڕۆكه‌كانى نه‌یجیریا له برى بۆكۆحه‌رام بۆردوومانى كه‌مپێكى په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن
جه‌نه‌ڕاڵ لاكى ئیرابۆر، له سوپای نه‌یجیریا به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند :" بۆردوومانه‌كه ئه‌مڕۆ سێشهمه له شارۆچكه‌ى ڕان له ویلایه‌تی بۆرنۆ له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى نه‌یجیریا له نزیك سنووره‌كانى كامیرۆن، ڕووی داوه".
بۆردوومانه‌كه بووه‌ته هۆى كوژرانى ژماره‌یه‌ك له هاوولاتیان و برینداربوونى كارمه‌ندانى ڕێكخراوه خێرخوازه‌كان، له نێویشاندا كارمه‌ندی نه‌یجیری هه‌یه كه له ڕێكخراوى پزیشكانى بێ سنوور و لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خاچى سوور كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه ژماره‌ى قوربانییه‌كانى ئاشكرا نه‌كرد.
به‌ڵام ڕێكخراوى پزیشكانى بێ سنوور، گوتى :" تیمه‌كانى ڕێكخراوه‌كه زیاتر له 50 كوژراو و 120 برینداریان ژماردووه".
هاوكات ئاژانسى فرانس پرێس، ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه، كه ژماره‌ى كوژراوه‌كان 25 كه‌سى تێپه‌ڕاندووه.
جه‌نه‌ڕاڵه نه‌یجیرییه‌كه ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه، كه ئه‌و فه‌رمانى داوه به بۆردوومانكردنى ئه‌و شوێنه، كه ئه‌وه‌ش پشتبه‌ستوو بووه به گردبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى بۆكۆ حه‌رام.
bas news-
