ئێران دژی بەشداریکردنی ئەمریکا لە دانووستانی ئاشتیی سووریایە
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم کە دەگوترێت لە سوپای پاسدارانی ئێران نزیکە، لە زمان وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریفەوە بڵاویکردەوە، ئێران ئەمریکای بۆ ئەم دانووستانانە بانگهێشت نەکردووە و دژی ئەم بەشداریکردنەشە.
پێشتر وەزیری دەرەوەی رووسیا، سەرگەئی لاڤرۆڤ، رایگەیاندبوو لە بەشداریکردنی ئەمریکا لە دانووستانەکانی ئاستانەدا خۆشحاڵە.
کۆبوونەوەی ئاشتیی سووریا بە دەستپێشخەریی رووسیا و پشتگیریی تورکیا و ئێران بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بە بەشداری لایەنەکانی سووریا لە شاری ئاستانەی پایتەختی کازاخستان بەڕێوە بچێت.
payamner -
