لاڤرۆف رەخنەی توندی لە رێکخراوی هەواڵگریی ئەمریکا گرت
لاڤرۆف گوتی: هەبوونی هەرچەشنە پێوەندییەک لە نێوان دەستتێوەردانی ئینترنێتیی رووسیا و هەڵبژاردنەکانی وڵاتانی ئەوروپایی تەنیا خەیاڵاتە.
سەرگەئی لاڤرۆڤ، لە پرێسکۆنفرانسی ساڵانەیدا لە مۆسکۆ هەروەها گوتی: ئەوانەی لە رێکخراوی هەواڵگریی ئەمریکادا گوتیان سەرۆککۆماری ئەمریکا بەدزییەوە لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتووە، چونکە کارەکەیان بێبایەخ بووە، دەبێ هەموویان دەربکرێن.
رێکخراوەکانی هەواڵگریی ئەمریکا سەرەتای مانگی جانیڤەری، ڤلادمیر پۆتینینان تۆمەتبار کرد راستەوخۆ فەرمانی داوە لە ڕیگەی ئینترنیتەوە هیرش بکرێتە سەر هەڵبژارنی ئەمریکا و هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن بە مەبەستی تێکدانی چالاکییەکانی هیلاری کلینتۆن بەلاڕێدا ببرێت.
payamner -
