شه‌ش كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر كوژران
به‌پێی كه‌ناڵی فه‌رمی میسر، له‌هێرشه‌كه‌دا شه‌ش كه‌س كوژراون و ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه، هێرشه‌كه له‌سه‌ر رێگای ئهسێوتی سه‌ر به پارێزگای وادی جه‌دید روویداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته‌سه‌ر خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، شه‌ش كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.
ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێك ده‌بێت چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌رێكخراوی به‌یت ئه‌لمه‌قدس كه به‌یعه‌تیان به‌داعش داوه له ناوچه‌ی سینا هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوپا‌و هێزه چه‌كداره‌كانی میسر ئه‌نجامده‌ده‌ن.
خه‌ندان
