"ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانه‌ی كری"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه یانه شایانه‌كه له گواستنه‌وه‌ی زڵاتانی نوێ سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌مه‌ش چه‌ندان یانه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بێهیوا بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 15 كانوونی دووه‌می 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا زانیاری ئه‌وه‌ی دركاندووه‌كه ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسانده‌ر ئیسحاقی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی سۆڵنای سوێدی رێككه‌وتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م یاریزانه كه به زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی نوێ ناسراوه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو به فه‌رمی درێسی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌پۆشێت و گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رزه.
ماركا ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه یانه‌ی ریال مه‌درید له‌به‌رخاتری ئه‌م یاریزانه له گواستنه‌وه‌ی ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری دۆرتمۆند كشاوه‌ته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، كه یانه‌كانی بارسێلۆنا، یوڤێنتۆس، بایرن میونشن، چێڵسی و پاریس سانجێرمان ئه‌و یاریزانه‌یان كردبووه ئامانج.
ئیسحاقی ته‌مه‌ن 17 ساڵان، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سوێده و هه‌ڵگری درێسی ژماره 36ـه له یانه‌ی ئا‌یك سۆڵنای سوێدی، یاریزانی خاوه‌ن خێرایه‌كی زۆر و جووله‌ی هونه‌ری به‌رزه و گرێبه‌سته‌كه‌شی له 2018 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت، میدیاكان ئه‌م یاریزانه له ڕووی شێوازی یاریكردن و باڵا و درێژی به هاوشێوه‌ی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ وه‌سف ده‌كه‌ن.
k24 -
