فەرەنسا دژی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئورشەلیمە

فەرەنسا دژی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئورشەلیمە
حکومەتی فەرەنسا کە خانەخویی کۆنفرانسی ئاشتیی دەستپێکردنەوەی دانووستانە ناتەواوەکانی ئیسڕائیل- فەلەستینە، داوای لە سەرۆک‌کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ ئورشەلیم نەگوازێتەوە.



ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، ژان مارک ئەرۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەیە ئاشتیی پاریس، گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ بەیوتوڵموقدەست داورۆژی زۆر خراپی لێدەکەوێوتەوە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، دامەزراندنی حکومەتی سەربەخۆی فەلەستین لە تەنیشیت ئیسڕائیل بە تەنیا ریگەچارەی چارەسەری کێشەی فەلەستین و ئیسڕائیل دەزانیت.

کۆنفراسنی ئاشتیی پاریس لە کاتێکدا دووهەمین کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوەدەبات کە ئیسڕائیلیەکان و فەلەستینیەکان بەشدارییان تێیدا نەکردووە. سەرەڕای ئەمەش جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی نزیکەی ٤٠وڵاتی جیهان و نوێنەرانی ٣٠ وڵاتی دیکەی جیهان لە کۆبوونەوەی پاریسدا بەشدارن
payamner-
Top