فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی به‌ناچاری له كوه‌یت نیشته‌وه به‌هۆی "گومانی بوونی بۆمبه‌وه"
مه‌نسور هاشمی وته‌بێژ به‌ناوی ئیداره‌ی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی كوه‌یت رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كه سه‌ر به كۆمپانیای (یورو وینغز) بووه‌و 299 سه‌رنشینی تێدابووه‌و له‌رێگه‌دا بووه له عومانه‌وه به‌ره‌و شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كوه‌یت داوایه‌كی له كاپتنی فڕۆكه‌كه‌وه پێگه‌یشتووه بۆ نیشتنه‌وه‌ی ناچاری و ئه‌وانیش به‌پێی رێوشوێنه‌كانی سه‌لامه‌تی و فریاگوزاری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵیدا كردووه.
مه‌نسور هاشمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان فڕۆكه‌كه هیچ بۆمبێكی تێدا نه‌بووه.
xendan -
