وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامەکانی بەرپرسانی ئێران و سعوودیای گۆڕیوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامەکانی بەرپرسانی ئێران و سعوودیای گۆڕیوەتەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری، کە سەردانی ئێرانی کردووە، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رادیۆ و تەلەفیزۆنی ئێران رایگەیاند: لە ساڵی رابردووەوە چەندین جار پەیامی لە نێوان بەرپرسانی ئێران و سعوودیادا گۆڕیوەتەوە.


ئیبراهیم جەعفەری، گوتی: هەرچەشنە قەیرانیک لە نێوان ئێران و سعوودیادا وەک دراوسێ کاریگەریی لەسەر عێراق دەبێت و ئەو هەوڵی باشترکردنی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دەدات.

جەعفەری گوتوویەتی، ئەو پیامانە هەموویان پەیامی زارەکی بووونە.

نێوانگرژییەکانی ئێران و سعوودیا ماوەی چەند ساڵێکە لەسەر قەیرانەکانی وەک کێشەی سووریا و یەمەن بەردەوامە، بڵام دوای هێرشکردن بۆ سەر دیپلۆماتکارانی سعوودییە لە تاران و مەشهەد، سعوودیا پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا پچڕاند.
payamner-
Top