رووسیا شاندێکی دۆنالد ترەمپی بۆ دانووستانی سووریا لە کازاخستان بانگهێشت کرد

رووسیا شاندێکی دۆنالد ترەمپی بۆ دانووستانی سووریا لە کازاخستان بانگهێشت کرد
هەفتەیەک بەر لە کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆک‌کۆماریی باراک ئۆباما، رووسیا شاندێکی دۆنالد ترەمپی بۆ بەشداریکردن لە دانووستانی ئاشتیی قەیرانی سووریا لە "ئاستانە"ی پایتەختی کازاخستان بانگهێشت کرد.



رۆژنامەی واشنگتۆن پۆست، بڵاوی کردەوە: رووسیا بە بانگهێشتکردنی شادندی سەر بە دۆنالد ترەمپ، دەستەڵاتی باراک ئۆبامای پشتگوێ خستووە.

وەک واشنگتۆن پۆست نووسیویەتی، ئەم بانگهێشتە کۆتاییەکانی مانگی سپتەمبەر لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە لایەن سەرگەئی "کیسلیاک"ی باڵیۆزی رووسیا لە ئەمریکا لەگەڵ مایکل فلین باسی لێوەکراوە.

مایکل فلین، لەلایەن دۆنالد ترەمەپەوە بەربژیی پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییە.

لە لایەکی دیکەوە، مارک توونەر، گوتبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی هەینی رایگەیاند: تا ئێستا ئەمریکا بە فەرمی بانگهێشتی دانووستانەکانی ئاشتیی سووریا لە ئاستەنەی پێنەگەیشتووە.

تۆنەر هەروەها گوتی: ئەگەر ئەمریکا بۆ ئەم دانووستانانە بانگهێشت بکرێت، بانگهێشتەکە بە حکومەتی داهاتووی ئەمریکا دەگات.

دانووستانەکانی ئاستیی سووریا، بڕیارە بە دەستپیشخەریی رووسیا ، تورکیا و ئێران رێکەوتی ٢٣ی ئەم مانگە سێ رۆژ دوای دەست بەکاربوونی کابینەی دۆنالدترەمپ، لە پایتەختی کازاخستان دەست پێبکات.
payamner-
Top