وه‌زیره‌كانى حكوومه‌ت ئوردن ده‌ست له‌كار كێشناوه‌ی به‌كۆمه‌ڵیان پێشكه‌ش كرد
ماڵپه‌رى " هه‌لا ئه‌خبار"ـى ناوخۆیی ئوردن، له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆی حكوومه‌تى ئوردنییه‌وه، بلاوی كرده‌وه، كه گۆڕانكارییه‌كان ئه‌و وه‌زیرانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان، وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى ئوردن بڕیاری دا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌ستیكردووه به گفتوگۆ له‌باره‌ى بودجه‌ى گشتى 2017، واده‌ى دانیشتنى هه‌فته كه بڕیاربوو سبه‌ینێ یه‌كشه‌مه ئه‌نجام بدرێت، پێشبخرێت بۆ ئه‌مڕۆ شه‌مه.
پێشبینی ده‌كرێت، گۆڕانكارییه‌كان ئه‌ندامانى تیمی ئابوورى حكوومه‌ت بگرێته‌وه، به ئامانجى دانانى پلانی نوێ بۆ سه‌رخستنى كه‌رتى ئابوورى شانشینی ئوردن.
باسنيوز
