رژێمی سووریا ئیسرائیلی به هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازی تۆمەتبار کرد

رژێمی سووریا ئیسرائیلی به هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازی تۆمەتبار کرد
سوپای رژێمی سوریا ئەمڕۆ رایگەیاند، "ئیسرائیل به مووشەک هێرشی کردۆتەوه سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی نزیک دیمەشق".



بەپێی بەیاننامەی فەرماندەیی سوپای رژێمی سووریا، "مووشەکەکانی ئیسرائیل له دەریاچەی تەبەرییه له باکووری ئەم وڵاتەوه هاتووه و فڕۆکەخانەی سەربازیی "ئەلمەززه"ی له رۆژئاوای دیمەشق کردۆته ئامانج".



بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، فڕۆکەخانەی ئەلمەززه شوێنی جێگیربوونی هێزی پاسەوانی سەرۆک کۆماریی سووریایه.



له بەیاننامەی فەرماندەیی سووپای رژێمی سووریا ئاماژه به زیانەکانی ئەم هێرشه نەکراوه، تەنیا باسی ئاگرکەوتنەوه له فڕۆکەخانەکه دەکات.



ئیسرائیل تاکو ئێستا کاردانەوەیەکی بەرامبەر ئەم هەواڵه نەبووه و پێشتریش سەبارەت به هێرشی لەم جۆره بێ‌دەنگیی هەڵبژاردووه.

PAYAMNER-
Top