کامێرامانه هەنگارییەکەی پەنابەرانی بەردابۆوه له دادگا به تاوانبار ناسرا
ئەم دادگایە به شێوەیەکی داخراو شەوی رابردوو له شاری "سێگد"ی باشووری هەنگاریا بەڕێوەچوو، "پێترا لازلۆ"ی له "هەوڵ بۆ تێکدان" به تاوانبار زانی بڕیاری دا بۆ ماوەی سێ ساڵ له ژێر چاودێریی رەفتاریدا بێت.
دادگا هەروەها رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەکی لەسەر "رەگەزپەرستی" بوونی هەوڵی ئەو ژنە نەدۆزیوەتەوه.
لازلۆ که مانگی ٩ی ساڵی٢٠١٥ دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی، له کەناڵی N1 دەرکرا، دوای دەرکردنی سزاکەی گوتی، تانه لەم بڕیارەی دادگا دەدات.
PAYAMNER-
