تورکیا مافی هاوڵاتیبوون به وەبەرھێنەرانی بیانی دەدات
ئەو بیانییانەی بە لانی کەمەوە بە بڕی دوو ملیۆن دۆلار وەبەرھێنان لە تورکیا ئەنجام بدات لەلایەن تورکیاوە مافی ھاووڵاتیبوونی پێدەدرێت.
ئەو بیانییانەی بە لانی کەمەوە بە بڕی دوو ملیۆن دۆلار وەبەرھێنان لە تورکیا ئەنجام بدات یاخود بە مەرجی کڕینی خانوبەرە بە لانی کەمەوە بە بڕی ملیۆنێک دۆلار لە تورکیا و نەفڕۆشتنی بۆ ماوەی سێ ساڵ، ئەوا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیاوە مافی ھاووڵاتیبوونی ئەو وڵاتەی پێدەدرێت.
ئەمڕۆ "گۆرانکاری لە یاسای مافی ھاووڵاتییبوونی تورکیا بەشێوەیەکی ریسپەڕ(الاستثناء) بۆ بیانییەکان" لە رۆژنامەی فەرمی بڵاو کرایەوە و چووە واری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی گۆڕانکارییەکە، لە ماددەی بیستەمی یاساکەدا لە ژێرناونیشانی "بەدەستھێنانی مافی ھاووڵاتیبوونی تورکیا و رێککاری پێویست" باسی لێکراوە، گۆڕانکاری بەسەردا ھات. لە گۆڕانکاریییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو بیانییانەی بە لانی کەمەوە بڕی دوو ملیۆن دۆلار وەبەرھێنان لە تورکیا ئەنجام بدات و لە تۆمارەکانی وەزارەتی ئابووری ھەبێت، یاخود بە مەرجی کڕینی خانوبەرە بە لانی کەمەوە بە بڕی ملیۆنێک دۆلار لە تورکیا و نەفرۆشتنی بۆ ماوەی سێ ساڵ و دیاریکرانی لە لایەن وەزارەتی ژینگە و شارەداری، ئەوا لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا مافی ھاووڵاتیی بوونی پێدەدرێت.
ھەر بەپێی گۆڕانکارییەکە، ئەو بیانییەی بە لانی کەمەوە بڕی سێ ملیۆن دۆلار لە بانکێکی تورکی دابنێت و بۆ ماوەی سێ ساڵ نەیکێشێتەوە، ئەوا لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیاوە مافی ھاووڵاتی بوونی پێدەدرێت.
بڕی ئەو پارەیەی بۆ ئەو مەبەستە دەخرێتەڕوو، بەگوێرەی بەھای ئەو رۆژی لە بانکی ناوەندی تورکیا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
PAYAMNER-
