ماموستا ئایینیەکەی ھەولێر بەھۆی تەشھیکردن لەوتاردان لادراوە

ماموستا ئایینیەکەی ھەولێر بەھۆی تەشھیکردن لەوتاردان لادراوە
ھەشتەمین ماددەی گەڵاڵەی گۆڕانکاری دەستوور لە پەرلەمانی تورکیا بە ٣٤٠ دەنگی بەڵی بەرامبەر بە ١٣٥ دەنگی نەخێر، پەسەند کرا.



لەمیانەی دانیشتنی پەرلەماندا بۆ تاوتوێکردنی مادەکانی گەڵاڵەکە، ٤٨١ پەرلەمانتار بەشداری دەنگدانیان کرد لەسەر ماددەکە. سەرەنجام ماددەکە بە ٣٤٠ دەنگی بەڵی بەرامبەر بە ١٣٥ دەنگی نەخێر، پێنج دەنگی سپی و دەنگێکی ھەژمارنەکراو پەسەند کرا.



پێشتریش مادەی شەشەم و حەوتەم کە تایبەتە بە سیفەتی"سەرۆکی دەوڵەت" پەسەندکران.



لەچوارچێوەی گەڵاڵەی گۆڕانکارییەکانی دەستووری تورکیادا، لە ماددەی تایبەتی بە "ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرکۆمار"دا گۆڕانکاری ئەنجامدەدرێت و سیفەتی "سەرۆکی دەوڵەت" دەدرێتە سەرکۆمار.



لەو چوارچێوەیەدا دەسەڵاتی بەڕێوەبردن دەدرێتە سەرکۆمار کە بە سەرۆکی دەوڵەت دادەنرێت.



- دەسەڵاتی دەرکردنی بڕیارنامە



بەوپێیە سەرکۆمار دەتوانێت یاریدەدەرەکانی و وەزیرەکان دیاری بکات و دەتوانێت کۆتایی بە ئەرکەکانیشیان بھێنێت.



سەرکۆمار بەرپرسە باڵا ئیدارییەکان دادەمەزرێنێت و کۆتایی بە ئەرکەکانیان دەھێنێت. ھەروەھا شێوازی دامەزران و بنەماکانی بە بڕیارنامەی سەرۆکایەتیی کۆمار رێکدەخات.



ھەروەھا سەرکۆمار نوێنەرانی تورکیا بۆ وڵاتانی بیانی دەست نیشان دەکات و پێشوازی لە نوێنەری وڵاتانیش دەکات. رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان پەسەند دەکات و بڵاویان دەکاتەوە.



- سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی دیاری دەکات



بەپێی گەڵاڵەکە سەرکۆمار ئەگەر بە پێویستی بزانێت گۆڕانکارییەکانی دەستوور دەخاتە بەردەم گەل و سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی دیاری دەکات و رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر.



ھەروەھا سەرکۆمار بەناوی پەرلەمانەوە، سیفەتی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان وەردەگرێت.
PAYAMNER-
Top