ڕووسیا ١٧٤ کێڵگە و پاڵاوتگەی نەوتی داعشی لە سووریا لەناو بردووە

ڕووسیا ١٧٤ کێڵگە و پاڵاوتگەی نەوتی داعشی لە سووریا لەناو بردووە

سەرچاوەیەک لە سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند ١٧٤ کێڵگە و پاڵاوتگەی نەوتی داعش لە سووریا لەناوبراون.

بەپێی هەواڵێکی (ئۆپەریتڤ خەبەر)، ڤالێری گراسمیۆڤ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بەهۆی بۆردومانەکانی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا لە ناو سووریا، ١٧٤ کێڵگە و پاڵاوتگەی نەوتی داعش لەناو براون و ئەوەش بووەتە هۆی تێکچوونی سیستەمی ئابووری و دارایی چەکدارانی داعش.

سەرچاوەکەی سوپای ڕووسیا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٥ەوە زیاتر لە ١٩ هەزار جار هێرشی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا بۆسەر داعش لە ناو خاکی سووریا ئەنجام دراوە و بەهۆیەوە سیستەمی ئابووریی داعش هەڵوەشاوەتەوە
payamner-
Top