سەرمای کەم وێنە لە ئەوروپا چەند کەسی کوشت
دابەزینی پلەی هەوا لە ناوچەی بالکان و یۆنان و چەند ناوچەیکی رۆژهەڵاتی ئەروپا لانیکەم ٧٣ کوژراوی لێکەوتەوە و لە چەند بەشێکی ئەو ناوچانە خەڵکی بەرەڕووی بڕانی کارەبا و کەمبوونی سووتەمەنی بوونەوە.
١٥کەس لەوکەسانەی گیانیان لەدەست داوە، دانیشتووی وڵاتانی باڵکان بوون و ئەم ناوچەیە لە ماوەی ٥٠ساڵی رابردوودا سەرمای لەم جۆرەی بە خۆیەوە نەدیوە.
رێکخراوە فریاگوزارییەکان رایانگەیاندووە، پەناخوازان و خەڵکی بێ ماڵ و حاڵ لە هەموو دانیشتووان زیاتر زیانیان پێگەیشتووە.
ئاژانسی جیهانیی پەنابەران رایگەیاند: لە رۆژانی رابردوودا یازە پەناخوا ز لە وڵاتانی نزیک دەریای نێوەڕاست گیانیان لەدەست داوە.
payamnr-
