چاودێری مافی مرۆڤ لەبارەی دەرکەوتنی رێبەرانی پۆپۆلیست هوشداریی دا

چاودێری مافی مرۆڤ لەبارەی دەرکەوتنی رێبەرانی پۆپۆلیست هوشداریی دا
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لەبارەی دەرکەوتنی ریبەرانی پۆلۆلیست وگشت پەسند لە جیهاندا خوشداریی دا و رایگەیاند: دەرکەوتنی ئەم جۆرە رێبەرانە لە ئەمریکا ئەوروپا رۆڵیکی گرنتین لە ژێرپێ‌نانی مافی مرۆڤ هەوبووە و پەرە بە پێشلێکردنیمافی مرۆڤ لەلایەن رێبەرانی دیکتاتۆرەوە دەدەن.

ئەم رێکخراوە لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەبارەی هەڵوێستی دۆناڵد ترامپ لە ماوەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی دا هۆشداریی دا و نووسیویەتی: قسە بێ بنەماکانی ئەو کات پەرەی بە بێزاربوون داوە.

لەم راپۆرتەدا لەبارەی خۆشەویستیی پارتە سیاسییە پۆپۆلیستییەکاندا لە ئەوروپاش هوشداریی داوە و نووسیویەتی: سیستەمی مافی مرۆڤ دوای جەنگی جهیانیی دووهەم بە فەرمی ناسراوە و ئێست بە دەرکەوتنی رێبەرانی پۆپۆلیست کەوتووتە مەترسییەوە.

لە راپۆرتەکەدا رووسیا، تورکیا، فیلیپین و چین وەک نموونە باسیان کراوە کە رێبەرانی بە هێزی ئەوان لەجیات ئەوەی خۆیان لە سەرووی حکومەتیکی وەڵامدەر و یاساییدا بناسێنن، خۆیان بە پشتگیریکردن لە ئاسایش و خۆشگوزەرانیی خەڵک دەناسێنن.
payamner-
Top