شەڕەتەقە لە ئێران پێنج کوژراوی لێکەوتەوە
فەرماندەی هێزی ئینتزامیی پارێزگای ئەراک، کیومەرس عەزیزی، بە ماڵپەڕی هەواڵی پۆلیسی راگەیاند: هێرشبەران دوو کەس بوونە و یەکێکیان دەستبەسەر کراوە.
ئەم بەپرسەی هێزی ئینتزامی هەروەها بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای راگەیاند: یەکێک لە کوژراوەکان ئەندامی هێزی ئینتزامی بووە کە کاتی رووداوەکە لە پشووداندا بووە.
فەرماندەی هێزی پارێزگای مەرکەزی، رایگەیاند: رووداوەکە بە هۆی تێکهەڵچوونی خێزانی روویداوە.
payamner-
