ماریا زاخارۆڤا: خودا له 7 رۆژدا دنیای دروستكرد ئۆباما ده‌یه‌وێت به 9 رۆژ وێرانی بكات
ماریا زاخارۆڤا، خانمه وته‌بێژی ره‌سمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ویه روسیا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك له پۆستێكدا نوسیویه‌تی: "ئه‌مه ئه‌و هه‌واڵانه‌یه كه له واشنتۆنه‌وه دێن: سزای زیاتر به‌سه‌ر روسیا، راده‌ستكردنی سه‌ربڕه سورییه‌كان و دژه فڕۆكه و زۆرێك بڕیار و ره‌فتاری دیكه‌ی بێ بنه‌ما له هه‌موو بواره‌كانی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا."
زاخارۆڤا ده‌شڵێت: "خوا له حه‌وت رۆژدا دنیای دروستكرد، ئیداره‌كه‌ی ئۆباماش 9 رۆژی ماوه ئه‌م گه‌ردوونه وێران بكات."
نیگه‌رانی و ره‌خنه‌كانی زاخارۆڤا له‌كاتێكدایه كه وه‌ك سیناتۆر بین كاردن ئاشكرایكردووه چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا پرۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌ش كردووه كه تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر روسیا.
كاردن وتویه‌تی: "ئه‌مه پرۆژه‌یاسایه‌كی جیایه دژبه روسیا و ره‌فتاره‌كانی مۆسكۆ دژبه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، هێرشمان كرایه‌سه‌ر، روسیا هێرشی بۆ كردووین، ئێمه‌ش سزای زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌دا ده‌سه‌پێنین كه هێرشی ئه‌لیكترۆنیی كرده‌سه‌رمان."
وتشی كه سزا نوێیه‌كان له‌مپه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م هه‌نارده‌ی روسیا و به‌كارهێنانی سیستمی بانكیی ئه‌مریكی و به‌كارهێنانی سیستمی مامه‌ڵه‌ی كڕین له‌ناو ئه‌مریكادا.
payamner-
