توركیا: دوای داعش له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عێراق گفتوگۆده‌كه‌ین
فیكری ئیشیك وه‌زیری به‌رگری توركیا ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه، له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له كه‌مپی باشیك ی نزیك موسڵ، له كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، توركیا رێز له ئارامی و سه‌قامگیری و یه‌كگرتوویی عێراق ده‌گرێت و دوای داعش گفتوگۆ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌و وڵاته.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هێزه‌كانی توركیا له عێراق ئه‌ركه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامداوه و زیاتر له 700 چه‌كداری داعشیان كوشتووه.
ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا له كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، تاتوركیا هێزه‌كانی له باشیك نه‌كشێنێته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته باش نابێت.
رۆژی شەممەی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم سەردانی عێراقی کرد و له‌گه‌ل حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه.
لەدوای کۆبونەوەی یڵدرم و عه‌بادی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ تورکیا گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له كامپی باشیك.
عه‌بادی، هەروەها وتبووی "ئه‌نقه‌ره به‌ڵێنی داوه ڕێز له سه‌روه‌ریی عێراق بگرێت".
هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌میحوه‌ری باشیك-ی سنوری نه‌ینه‌وا جێگیركراون، ڕاهێنانی سه‌ربازییان به‌چه‌كدارانی سونه‌كردووه‌و ده‌یانویست له‌شه‌ڕی موسڵ به‌شداری بكه‌ن، بەڵام به‌غدا به‌توندی دژی ئه‌و هه‌وڵه وه‌ستاوه‌یه‌وه.
له‌ساڵی 2015 دا ئه‌نقه‌ره پێشنیاری بۆ ئه‌مریكا كردبوو له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا، به‌رده‌وامبێت له‌مه‌شقپێكردنی هێزه‌كان له‌ناو كامپه‌كه‌دا، به‌ڵام داواکەی ڕەتکرایەوە.
توركیا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی له باشیك بمێننه‌وه هه‌تاوه‌كو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ته‌واوی عیَراق له داعش پاكده‌كه‌نه‌وه.
xendan -
