ژاپۆن 100 ملیۆن دۆلار ده‌داته ئاواره‌كانی موسڵ
به‌پێی ته‌له‌فزیۆنی NHK ی ژاپۆن-ی كێنتارۆ سۆنۆرا، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كارووباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، دوێنێ سێشه‌ممه به حه‌یده‌رعه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق-ی ڕاگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی به بڕی 100 ملیۆن دۆلار هاوكاری ئاواره‌كان ده‌كات.
بڕی هاوكارییه‌كه ده‌درێت به ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پشتیوانیكردنی ئاواره‌كان و یارمه‌تیدانی سه‌قامگیركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش ڕزگاركراون.
له17ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستی پێكردووه و به‌پێی ئامارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌تا سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌م-ی هه‌مان ساڵ، 42 هه‌زار كه‌س له‌شاری موسڵه‌وه ئاواره‌بوون كه‌به‌شێكی زۆریان ڕوویانكردۆته ناوچه ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سۆنۆرا هه‌روه‌ها پشتگیری خۆی بۆ حكومه‌تی عێراق ده‌ربڕیوه له شه‌ڕی دژی تیرۆر و له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بادی جه‌ختی له سووربونی وڵاته‌كه‌ی كردۆته‌وه بۆ شه‌ڕی داعش و گرنگی ئاشته‌وایی نیشتیمانی له‌دوای ڕزگاركردنی موسڵ.
هه‌روه‌ها، هه‌ردولا چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان ئاڵوگۆڕكردوهو به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان ژاپۆن 230 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌رز به سوودێكی كه‌م ده‌به‌خشێته عێراق بۆ چاككردنی كه‌رتی وزه‌ی كاره‌با.
دوێنێ سێشه‌ممه نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری دارایی عێراق به وه‌كاله‌ت ئاماده‌ی مه‌راسیمی واژۆكردنی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی هه‌ردولا و كۆنووسی گفتوگۆكان بوون، سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی قه‌رزی ژاپۆن بۆ قۆناغی دووه‌می چاككردنه‌وه‌ی كه‌رتی كاره‌با.
نوسینگه‌ی عه‌بادی ڕونیشیكردوه‌ته‌وه له‌لایه‌نی عێراقی فازیل نه‌بی، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و لایه‌نی ژاپۆن-یش فومیۆ ئیوای، باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له عێراق لێكتێگهیشتنهكانیان واژۆكردووه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ فراوانكردنی ئاڵۆگۆڕی كه‌سانی شاره‌زا له بواره‌كانی په‌روه‌رده و وه‌رزش و چه‌ند بوارێكی دیكه‌دا.
ژاپۆن و عێراق 78 ساڵه په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی هاوبه‌شیان هه‌یه.
xendan -
