داعش خۆی بۆ شه‌ڕی ته‌بقه ئاماده‌ده‌كات
شارۆچكه‌ی ته‌بقه، ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ڕه‌قه و پەنجا كیلۆمه‌تر له‌و شاره‌وه دووره، به‌پێی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پێشڕه‌وییه‌كانی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به پشتیوانی هاوپه‌یمانان و نزیكبونه‌وه‌یان له به‌نداوی فورات و شاری ته‌بقه له ڕۆژئاوای شاری ڕه‌ققه، داعش زیندانیه‌كان و خێزانه‌كانی خۆیان لهوشارۆچكه بۆ ناوچه‌كانی تر ده‌گوازنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، به ده‌یان خێزانی چه‌كدار و سه‌ركرده‌كانی داعش له شاری ته‌بقه و ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژئاوای ڕه‌ققه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی تر له ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان، به‌ڵام ڕێگه به خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه نادرێت بچنه ده‌ره‌وه.
ڕوانگه‌ی سوری هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، تا ئێستا چاره‌نوسی 150 زیندانیكراو كه زۆربه‌یان كوردن له زیندانه‌كانی داعش له ته‌بقه نادیاره و له ناویاندا "كه‌سانی گرنگ"یش هه‌ن، كه ئه‌وانه له به‌ندیخانه‌كانی ته‌بقه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی معدان و ئۆردوگای ته‌لائیع له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕه‌ققه.
جیهان شێخ ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیونی توڕیی فورات پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، شه‌ڕڤانان ته‌نها شه‌ش كیلۆمه‌تر له به‌نداوی فورات-ی سه‌ر به ته‌بقه دوورن.
ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پێشتر كوژرانی 25 چه‌كداری داعش و به‌دیلگرتنی چه‌ند چه‌كدارێكی تری ڕاگه‌یاندبوو، له ئۆپه‌راسیۆنێكی دابه‌زینی ئاسمانی‌دا كه مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت له لایه‌ن هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له‌نێوان پارێزگای ڕه‌قه و دێره‌زور له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌نجامدرابێت.
ئۆپه‌راسیۆنی دابه‌زینی ئاسمانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له لایه‌ن چوار هێلیكۆبتهرهوه و به پشتیوانی دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی له ناوچه‌ی كهبر-ی ڕۆژئاوای شاری دێره‌زور و نزیك له ناوچه‌ی معدان له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌ققه ئه‌نجامدراوه.
xendan -
